دەربارەی ئێمە

تۆڕی میدیایی ڕووگە:

درووشمی کارکردن
ڕووگە لە بواری سیاسیدا تیشک دەخاتە سەر هزرە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و سەکۆیەکیش دەبێت بۆ ڕەخنەگرتنی سەربەخۆ و ئازادانە دوور لە هاندان و جوڵاندن لە پێناو بونیادنان و گەشەکردن.

ئامانجی ئێمە
ئامانجی ئێمە خزمەتکردنە بە خەڵک و خاکی کوردستان لە ڕێگەی میدیا و کاری میدیاییەوە.

دیدگای ئێمە

میدیای ڕووگە میدیایەکی هاوچەرخە و دەیەوێت پیشەییانە پەرە بە کارەکانی خۆی بدات. ڕووگە هەوڵ دەدات بۆ چوونە ناو ڕووداوەکان پەلە نەکات تا دڵنیایی تەواو مسۆگەر دەکات. ڕووگە پێی وایە کە دەستخستنی زانیاری وەک جاران سەخت نییە و ئەوەی سەختە، ئەوەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکان زیان بە ژیانی مادی و مەعنەوی خەڵک نەگەێنێت.

دەربارەی ئێمە 
ئێمە هەوڵ دەدەین دەرفەتێکی نوێ بین بە ڕووی بەهێزکردنی بواری میدیا و فراوانکردنی مەودای ئازادی ڕۆژنامەوانی لە کوردستان.
ئێمە هەوڵ دەدەین خێراترین، ڕاستگۆترین و متمانەپێکراوترین هەواڵ و زانیاری پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکەین.
ئێمە نەریتێکی نوێ لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا دادەهێنین.
دەمانەوێت سەرچاوەیەکی ڕاست و درووستی زانیاری خەڵک بین.
بۆ ئەم مەبەستەش کەڵک لە سەرجەم ئامراز و پێداویستییەکانی بەردەم دەگرین و لەو بڕوایەداین بە شتی کەمیش بێت دەبێت ئیشی گەورە بکرێت.