بۆ ئەردۆغان لە ئیمام ئۆغلۆ دەترسێت؟

بۆ ئەردۆغان لە ئیمام ئۆغلۆ دەترسێت؟
ئیدریس خهسرهو
دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ تەنیا ڕووداوێکی یاسایی نییە، بەڵکوو وەرچەرخانێکە لە سیاسەتی تورکیادا و دەتوانێت ڕێگای یەک دەیەی داهاتووی ئەم وڵاتە بەرەو گۆڕانکاری ببات. یەکێک لە پرسیارە گرنگەکانی ئێستا ئەوەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هێندە لە ئیمام ئۆغلۆ دەترسێت و هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک لە گۆڕەپانی سیاسیدا نەمێنێت؟ وتاربێژی: ئەردۆغان هەمیشە شانازیی بە توانای وتاربێژی خۆیەوە کردووە، بەڵام ئێستا هێزی وتارەکانی کەم بووەتەوە، لە کاتێکدا ئیمام ئۆغڵو وزەبەخش و قسەخۆش و جەماوەرییە. پاشخانی ئابوری: بە پێچەوانەی ئەردۆغان کە سامانەکەی و خێزانەکەی هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە، ئیمام ئۆغڵو لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندەوە هاتووە و بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان پێویستی بە دەسەڵات نییە. بنکەیەکی فراوانی جەماوەری: ئەردۆغان زیاتر پشت بە کۆنەپەرستان دەبەستێت، بەڵام ئیمام ئۆغڵو توانیویەتی پشتیوانی موسڵمانان، ناسیۆنالیستەکان، عەلمانیەکان، عەلەوییەکان و کوردەکان بەدەستبهێنێت. تێڕوانینی لە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا: ئەردۆغان تورکیای لە ئەورووپا دوورخستۆتەوە، بەڵام ئیمام ئۆغڵو بەڵێنی داوە بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی یەکگرتن لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا. گۆڕینی سیستەمی سیاسی: ئیمام ئۆغڵو بەڵێنی داوە ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوت، سیستەمی سەرۆکایەتی بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمانی